ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ کردنەوەی گه‌رووی هورمز و ده‌ڵێت، به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی سوپای پاسداران، هه‌ر كه‌شتییه‌ك بیه‌وێت تێپه‌ڕێت، هێرشی ده‌كه‌نه‌سه‌ر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4ـی ئایاری 2026، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، عەلی عەبدوڵڵاهی فەرماندەی بڕیارگه‌ی خاته‌مولئه‌نبیا ڕایگه‌یاند، هه‌ر هێزێك به نیازی نزیکبوونەوە و چوونە ناو گەرووی هورمز بێت، به توندی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر.
گوتوشیه‌تی، گه‌رووی هورمز له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یدایه و هه‌ر كه‌شتییه‌ك بیه‌وێت له‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه‌وه تێپه‌ڕێت، پێویسته به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئاسایشیان له مه‌ترسیدا ده‌بێت.