ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سزاکانی سەر "تەحریر شام" هەڵدەگرێت

reset font size increase font size


ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، هەڵگرتنی سزاکانی سەر دەستەی تەحریر شامی، ئەو گروپەی ئەحمەد شەرع (محەمەد جۆلانی) سەرۆکی کاتی سوریا، پێشتر سەرۆکایەتی دەکرد، راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر تەحریر شام، لەلایەن لیژنەی سزاکانی تایبەت بەو دۆسیەیەوە دراوە، پێشتریش ئەنجومەنی ئاسایش لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بەپێی بڕیارێک کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی لەسەردابوو، ناوی ئەحمەد شەرعی لە لیستی سزادراوەکان دەرهێنابوو.

ئەنجومەنەکە لە ساڵی 2014ـدا بەرەی نوسرە (کە لقی سوریای رێکخراوی قاعیدە بوو) خستبووە لیستی سزاکانی پەیوەست بە بزووتنەوە جیهادییەکانەوە، دواتر ئەو بەرەیە ناوەکەی گۆڕی بۆ دەستەی تەحریری شام، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2016ـدا جیابوونەوەی خۆی لە رێکخراوی قاعیدە راگەیاند و هەوڵیدا لە ڕووی سیاسییەوە خۆی بە شێوازێکی نوێ بناسێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.