گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران هیچ جۆرە ئاگربەستێکی کاتیی قبوڵ ناکات، چونکە پێیانوایە تەنیا دەرفەتێکە بۆ هێزەکانی ئەمریکا تا خۆیان بۆ هێرشی نوێ ڕێکبخەنەوە.
ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا تیشکی خستە سەر پێشنیازە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست و گوتی: "ئاگربەست واتە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەهێزکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا تا تاوانی نوێ ئەنجام بدەن، هیچ مرۆڤێکی ژیریش کارێکی وا ناکات."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا دووجار بڕیاری هێرشیداوە، بۆیە بانگەشەکانی واشنتن بۆ ئاشتی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕەفتارەکانیدا ناگونجێت و تاران متمانەی بە دیپلۆماسییەتی ئەمریکا نەماوە.
بهقایی ڕایگهیاند، لەگەڵ وڵاتی عومان لە پەیوەندیدان بۆ داڕشتنی شێوازێکی نوێی هاتوچۆی کەشتییەکان له گهروی هورمز، ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەکی "وڵاتانی دوژمن" نادەن، بەڵام بۆ کەشتییە مەدەنییەکان و وڵاتانی دۆست ڕێکاری تایبەت دەگرنەبەر.