کۆبوونەوەی تولای هاتیمۆغوڵاری و تونجەر باکرخان، هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی)، لەگەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئۆزگور ئۆزەل دەستیپێکرد.
بەگوێرەی هەواڵێک کە ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی دەمپارتی لە ناوچەی باڵگات بەڕێوەچووە و هەر یەک لە محەمەد ڕوشتو تیریاکی، جێگری هاوسەرۆکانی گشتیی و ئەلیف بوڵوت ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی دەمپارتی، بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، پرۆسەی ئاشتی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بانگەوازی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەیە. چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاوبکەنەوە.