میدیای فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، بههۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی کەرەج، ورمێ، بەندەر عەباس و چەند ناوچەیەکی دیکە، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێكهوتوهتهوه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی ئێران، لە هێرشێکدا بۆ سەر وێستگەیەکی ڕادیۆ لە بەندەر عەباس کەسێک کوژراوە و لە ناوچەی خوڕەماوا و چەند شوێنێکی دیکەش بریندار و هەروەها زیانی ماددیی گەورە ههبووه.
لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بزوێنەری درۆنەکانی سوپای پاسدارانیان لە ناوخۆی ئێران تێکشکاندووە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد دەستوەردان بکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و ناچارکردنی لایەنی هێرشبەر بۆ پاشەکشە، هەروەها داوایکرد دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل بخرێنە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتییەوە.