بنكه و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی له‌پارێزگاكانی ئه‌نبار و بابل و نه‌ینه‌وا بۆردومانكران، به‌هۆیانه‌وه هه‌شت چه‌كدار كوژران و چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌ی قایمی ڕۆژاوای پارێزگای ئه‌نبار و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش چه‌كدار كوژران و چوار چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی جه‌رفولسه‌خری پارێزگای بابل چه‌ند باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بۆردومانكران، به‌و هۆیه‌وه دوو چه‌كداری حه‌شد كوژران و پۆلیسێك برینداربوو.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاندووه، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی بۆردومانی باره‌گای لیوای 12ی حه‌شدی شه‌عبییان كردووه له سنوره‌كه.
به گویره‌ی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی، له وه‌ڵامی بۆردومانكردنی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی بنكه‌ی سه‌ربازیی ڤیكتۆریای سوپای ئه‌مریكا دێت له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد.