محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد و تێیدا لێدوان و دەرکەوتنی ڕۆژنامەوانی بۆ سەرجەم بەرپرسان و ڕاوێژکارانی حکومەت بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی پێشوەختە قەدەغە کرد.
لە ڕێنماییەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، بۆ پاراستنی یەکدەنگیی گوتاری حکومەت و ڕێکخستنی پەیامی ڕاگەیاندنی حکومەتی فیدراڵ، پێویستە سەرجەم ڕاوێژکار و بەرپرسان پێشوەختە ڕەزامەندی لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران وەربگرن بۆ هەر دەرکەوتنێک یان لێدوانێک لە میدیاکاندا.
ئاماژە بەوەش دراوە، ئامانج لەم بڕیارە دروستکردنی هەماهەنگی و ڕێگریکردنە لە هەر لێدوانێک کە گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمی حکومەت نەکات، هەروەها داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە پابەندی ڕێنماییەکە بن.