ڕاستەوخۆ

زیلینسکی بڕیاری ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی نوێی دوورمەودای دژ بە ڕووسیا دا

reset font size increase font size

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی نوێی دوورمەودا داوە وەک وەڵامێک بۆ هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، هەروەها ئامادەکارییەکان بۆ بەهێزکردن و فراوانکردنی توانا سەربازییە دوورمەوداکانی کێیف بەردەوامن.

سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لەوەش کردەوە، کیێڤ کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو تەکنیک و ئامێرانە دەکات کە کاریگەرییان لەسەر خستنەخوارەوەی درۆنی جۆری "شاهد" هەیە و هەوڵی زیاترکردنی ئاستی بەرهەمهێنانیان دەدەن. لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان بەسەر زیاتر لە پێنج هەزار و 300 کیلۆمەتر دووجا زەوی و 220 شارۆچکە و گونددا گرتووە، هەروەها لە شەوی ڕابردوودا 344 درۆنی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە و هێرشیان کردووەتە سەر بەندەرەکانی دەریای ڕەش.

لە بەرامبەردا، لایەنی ئۆکرانی ڕایگەیاند، لە 24 کاژێری ڕابردوودا نزیکەی هەزار و 500 سەربازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون. لە چەند مانگی ڕابردوودا هەردوو وڵات هێرشە دوورمەوداکانیان چڕتر کردووەتەوە، بەجۆرێک ئۆکرانیا بە بەردەوامی ژێرخانی نەوت و کۆگا ئابوورییەکانی ڕووسیا دەکاتە ئامانج تاوەکو فشاری ئابووری و تێچووی جەنگ لەسەر موسکۆ بەرز بکاتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.