ڕاستەوخۆ

لە ڕوسیا هێرش کرایە سەر بەندەرێکی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت

reset font size increase font size

حکومەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەندەری پریمۆرسکیان لە ناوچەی لینینگراد لە باکوری ڕۆژئاوای ڕوسیا کردە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە.

ئەلێکساندەر درۆزدێنکۆ پارێزگاری ناوچەی لینینگراد ڕایگه‌یاند، دوای به‌ ئامانگرتنی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌، ئاگر لە کۆگایەکی سوتەمەنی لە بەندەری پریمۆرسک کەو‌تەوە و کرێکاران لە شوێنی ڕوداوەکە چۆڵکراون و هیچ بریندارێک نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەندەری پریمۆرسک دەکەوێتە سەر دەریای باڵتیک و لە نێوان سنوری فینلەندا و سانت پترسبۆرگه‌، بەندەرەکە بەندەرێکی گرنگە بۆ هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی لە ماوەی دوو کاتژمێردا 60 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی له‌ شه‌ش ناوچەی ڕوسیا لەناوبردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.