بەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبیلێک کە سێ برای تێدا بووە، کەوتە ناو ڕووباری گافڕێن لە لۆفەکانی کورتەکی سنوری بناری قەندیل، دووان لە براکان بە سەختی بریندارن و یەکێکیشیان بێسەر و شوێنە.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبیلێک کە سێ کەسی تێدا بووە و برای یەکترن کەوتووەتە ناو ڕووباری گافڕێن لە لۆفەکانی کورتەکی سنوری بناری قەندیل، بەهۆیەوە یەکێکان دیارنییە و سۆراخی نییە، دووانەکەی دیکەش بریندارن.
ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان گواستراوەنەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، ئەو سێ برایە خەڵکی گوندی پرمەمکەنی بناری قەندیلن، پیشەیان هەنگەوان بووە بۆ سەیری هەنگەکان گەڕاونەتەوە بناری چیای قەندیل و تووشی ئەو ڕووداوە بوون.
ئەو ناوچەیەی ئۆتۆمبێلەکەی لێوەرگەڕاوە ناوچەیەکی شاخاوییە و ڕێگەکە بەستراوەتەوە بە گوندەکانی بناری قەندیل کە ڕێگەیەکی پێچاو پێچی سەختە.