یەکێتی پارێزەرانی هەرێمی جزیرەی ڕۆژاڤای کوردستان، بانگەوازێکیان ئاڕاستەی حکومەتی کاتیی سوریا کرد و داوای ڕوونکردنەوەی دۆخ و ئازادکردنی دیلەکانی ڕۆژاڤای کوردستانیان کرد.
یەکێتی پارێزەرانی هەرێمی جزیرە بە بەشداری خێزانی دیلەکانی ڕۆژاڤای کوردستان لەبەردەم باڵەخانەی دادگای کۆمەڵایەتیی قامیشلۆ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، بەهۆی بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی وڵاتەوە، دۆخی دیلەکانی دەست حکومەتی کاتیی سوریا یەکێکە لە گرنگترین پرسە مرۆیی و یاساییەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، چارەنووسی دیلەکان ڕق و توڕەیی لەناو هاوڵاتییانی ڕۆژاڤای کوردستان دا دروستکردووە و پێویستە حکومەت بە زووترین کات، پرسی دیلەکان ڕوونبکاتەوە و چیتر وەک بابەتێکی سیاسی و دانوستان مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت.
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی 2026، لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتیی سوریا پێویستە سەرجەم دیلەکانی دەست هەردوولا ئازادبکرێن.