دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو باره‌گای هێزه‌كانی 70 و نزیك باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نووسینگه‌ی كونسوڵگه‌ری توركیا له سلێمانی كراونه‌ته ئامانج، به‌ڵام هێرشه‌كان زیانی گیانی نه‌بووه، له زرگوێزهڵهش کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران كرایه ئامانج و پێشمه‌رگه‌یه‌كیان شه‌هید بوو،
دەزگای ئاسایشی هەرێم له ڕاگهیهنراوێكیدا ده‌ڵێ، ئه‌مشه‌و دووجار لەسەر یەک بەچوار درۆن بارەگای هێزەکانی 70 و هەروەها بەدوو درۆن نزیک هەردوو بارەگای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نووسینگەی کونسوڵگەری تورکی لەشاری سلێمانی کراونه‌تە ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دەستبەجێ تیمەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکان و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد، لەئەنجامدا دەرکەوت ئەمشەو بەچوار درۆن، ئه‌و شوێنانه به ئامانج گیراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆردومان هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و لە سنووری سلێمانی، له گوندی زرگوێزەڵە باره‌گای کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران به سێ مووشه‌ك به ئامانج گیرا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و دوانی دیکەش بریندار بوون.
هه‌ره‌وه‌ها هه‌ر ئه‌مشه‌و چەندین درۆن ئاراستەی هەولێر کران، به‌ڵام زۆربەیان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندران، یەکێک لە هێرشەکان بووە هۆی گیانلەدەستدانی کارمەندێکى ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و برینداربوونی سێ کارمەندی دیکە.