کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە رۆژی زمانی دایکدا، داوادەکات زمانی کوردی لە دەستوری سوریادا جێگیربکرێت.
کەنەکە لە راگەیهنراوەکەیدا دەڵێت، لە سایەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە سووریادا روودەدەن، دەبێت زمانی کوردی لەناو دەستوورێکی هەمیشەییدا وەک زمانی فەرمیی کارگێڕی و پەروەردە جێگیر بکرێت، هۆشداریشی داوە کاتێک زمان فەرامۆش دەکرێ، مێژوو و کولتووری ئەو گەلەش لەناو دەچێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، پاراستنی زمانی کوردی، بە هەموو زاراوەکانییەوە پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی مان و نەمانە.
ساڵی 1999 یونسکۆ رۆژی 21ـی شوباتی وەک رۆژی جیهانی زمانی دایک ناساندووە، ساڵانە لەم رۆژەدا زۆرینەی ئەو نەتەوانەی خاوەن زمان و کلتوری خۆیانن یادی دەکەنەوە.