تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشكرایكرد، بههۆی خۆپیشاندانهكانی ئهم دوایهی ئێرانهوه زیاتر له دوو ههزار هاووڵاتی كورد دهستگیركراون لهو ژمارهیهش ناسنامهی 470 كهسیان ئاشكراكراون.
ئهوشخراوهتهڕوو، ئامارەکان باس لە دەستبەسەرکردنی زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتیی کورد دەکەن، لەم رێژیە، ناسنامەی 470 کەس ئاشکرا بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنوسیان لەبەردەست نیە.
راپۆرتەکە ئاماژە بە، ئەشکەنجەدان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، بێ بەشکردنی گیراوان لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها نەبوونی ئیمکانی پەیوەندیی بە کەسوکاریان دەکات.
هەروەها باس لە دەستبەسەرکردنی زیاتر لە 100 منداڵ و مێرمنداڵ دەکات، کە لە دۆخێکی خراپی دەروونیدا راگیراون.