ڕاستەوخۆ

کەشناسی: ئاسمان تۆز و خۆڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

reset font size increase font size

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، کەشی ئەمڕۆ و سبەی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک لە سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان و دەشڵێت، پلەکانی گەرما سێ پلە نزم دەبنەوە.

بەگوێرەی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ جار نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان بە تایبەت لە ناوچەکانی باشوری هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە دوێنێ.

لە بارەی کەشی سبەینێوە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە جیاجیاکان و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.