ڕاستەوخۆ

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: دوو کەسمان بەتۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی دەستگیر کرد

reset font size increase font size

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری ماوەت و بەرزنجە زیاتر لە 45 داری سروشتی بڕاونەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەسمان دەستگیرکردووە.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە سنوری ماوەت لە دوای گەڕان و پشکنین دەرکەوت کە 23 داری سروشتی لە جۆری ''دار بەڕوو'' بڕاونەتەوە، سەرجەم دارەکان دەستیان بەسەردا گیرا و گواستراونەتەوە.    

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون زانیاری لەسەر کەسی تۆمەتبار دەستکەوت، بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت، هەر ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی لە سنوری ناحیەی بەرزنجە دەستگیرکران کە نزیکەی 25 داری سروشتییان بڕیبووەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بەگوێرەی ماددەی 21 لە یاسای دارستان و ژینگە تۆمەتبارەکان ڕاگیراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.