ماریا زاخارۆڤا گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان ئامادەیە بۆ ئەنجامدانى دانوستان لەبارەى کۆتایهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ ماریا زاخارۆڤا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئێمە دەمانەوێت گفتوگۆى جدى لەوبارەوە بکەین و قۆناغێکى نوێی ڕێکخستنەوەى پەیوەندیەکانى نێوانمان دەستپێبکەین.
گوتیشى، هیچ کات وڵاتەکەمان دەستبەردارى دانوستان نەبووە، بەڵام پێویستە ئەو وڵاتە سەربەخۆیانە بڕیار بدات لەبارەى چارەنوسى خۆیان.