ڕاستەوخۆ

لە نزیک کۆشکی سپی تەقە کرا؛ هێرشبەرەکە کوژرا و دۆناڵد ترەمپیش سەلامەتە

reset font size increase font size

 

ئێوارەی رۆژی شەممە، چەکدارێک لە نزیک سنوری ئەمنیی کۆشکی سپی لە واشنتن دەستی بە تەقەکردن کرد، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە وەڵامی درایەوە و کوژرا.

لە کاتی رووداوەکەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ناو کۆشکی سپی بوو و خەریکی کارکردن بوو لەسەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، بەڵام هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە و سەلامەتە.

ئەنتۆنی گوگلیێلمی، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەزگای نهێنیی ئەمریکا (Secret Service) رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەکە کەمێک دوای کاژمێر 6:00ی ئێوارە بووە.

 پیاوێک چەکێکی لە جانتاکەی دەرهێناوە و تەقەی کردووە، پۆلیسی دەزگەی نهێنیش تەقەیان لێکردووە و پێکاویانە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. لەم رووداوەدا هاولاتییەکی مەدەنیش فیشەکی بەرکەوتووە و بریندار بووە..

بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی سپی، تەقەکەرەکە ناوی (نەسایەر بێست)ە و تەمەنی 21 ساڵە.

ئەمە یەکەمجار نەبووە کە ناوبراو کێشە دروست بکات، چونکە لە تەممووزی 2025ـیشدا هەوڵی دابوو بچێتە ناو کۆشکی سپی و بەهۆی کێشەی دەروونییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو.

دوای رووداوەکەش کۆمارییەکان لە کۆنگرێس داوای کۆتایهێنان بە تووندوتیژیی سیاسی دەکەن و سوپاسی دەزگەی نهێنی دەکەن بۆ پاراستنی گیانی سەرۆک.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.