ڕاستەوخۆ

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی گشتی لە سوید دەستی پێ کرد و 150 کاندیدی کورد ڕکابەری دەکەن

reset font size increase font size

پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سوید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، هەرێمەکان و شارەوانییەکان لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەستی پێ کردووە و لە کۆی نزیکەی 10 ملیۆن و 600 هەزار دانیشتووی وڵاتەکە، زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە تێیدا نزیکەی 150 کاندیدی کورد لەسەر لیستی پارتە جیاوازەکان ڕکابەری دەکەن.

لە ئێستادا هەشت پارت لە پەرلەمانی سویددا ئامادەییان هەیە و دەسەڵات لەژێر دەستی هاوپەیمانییەکدایە کە پێکهاتووە لە پارتەکانی میانڕەوەکان، دیموکراتە کریستیانەکان و لیبڕاڵەکان، بە سەرۆکایەتیی پارتی میانڕەوەکان.

لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا پارتی سۆسیال دیموکرات خاوەنی 107 کورسی بووە و وەک گەورەترین پارتی پەرلەمان هەژمار دەکرێت، و لەبەر ئەوەی هەمیشە پشتیوانێکی سەرسەختی دۆزی کورد بووە، زۆربەی کوردستانییان ڕوویان لەو پارتە کردووە.

شایەنی باسە لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی سویددا، ئەم وڵاتە خاوەنی شەش ئەندام پەرلەمانی کورد بوو و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامە بەراییەکانی ئەم هەڵبژاردنە ئەمشەو کاتژمێر 11:30 بە کاتی کوردستان ڕابگەیەنرێن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.