ڕاستەوخۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئێران لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران کۆبوونەوە

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران، پێشوازی لە هاوتا پاکستانیکەی کرد، کە وڵاتەکەی ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان واشنتن و تاراندا دەگێڕێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی بەڕێوەچوونی دیدارەکەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە واشنتن، مارکۆ ڕوبیۆ پێشوازی لە ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان، کردووە. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە تەنیا چەند ڕۆژێک بەسەر سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هیندستان تێدەپەڕێت، کە ڕکابەرێکی مێژوویی و دێرینی پاکستانە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هەرچەندە هەردوو وەزیرەکە دوای کۆبوونەوەکە هیچ لێدوانێکیان بۆ ڕۆژنامەنووسان نەداوە، بەڵام پێشتر جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا درەنگانی شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو، کە پێشکەوتنی بەرچاو بەرەو ڕێککەوتن لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێراندا بەدی هاتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ـی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، ئەوەی ئێستا لە ئارادایە، دەقی کۆتاییی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، داڕشتنی دەستەواژەکانی نێو یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هەندێک گۆڕانکاری بووەتەوە
.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان