ڕاستەوخۆ

سه‌رۆكی ئیسپانیا: دژی ئه‌م شه‌ڕ و كاره‌ساته‌ین

reset font size increase font size

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، کە بە ڕەخنەگرێکی توندی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناودەبرێت، ڕایگەیاند هەڵوێستی حکومەتەکەی “نا بۆ شەڕە” و گەلی ئیسپانیا دژی “ئەم کارەساتە”یە.

پێدرۆ سانچێز ئاماژەی بەوەشکرد، لەشکرکێشییەکەی ساڵی 2003 بۆ سەر عێراق بووە هۆکاری نا ئەمنی گەورە لە ناوچەکەدا، شەڕ دژ بە ئێرانیش نابێتە هۆی جیهانێكی دادپەروەرتر و ژینگەیەکی تەندروستتر و باشترکردنی ژیانی خەڵکی ئاسایی.

ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی پچڕاندنی هەموو ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئیسپانیا دەکات، بەهۆی ئەوەی ڕێگەی نەدا سوپای ئەمریکا بنکەکانی بۆ ئەو ئەرکانەی پەیوەستن بە هێرشەکانی سەر ئێران بەکاربهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.