گوپێکی چەکداریی ھەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی کێنسکۆف لە ھایتی و ماڵەکانیان ئاگر تێبەردا و چەندین کەسیان ڕفاند و لە ھێرشەکەدا لانیکەم ٤٣ کەس کوژران.
ئاژانسی ھەواڵی "گازێت ھایتی" ڕایگەیاند، ھێرشبەران ھەوڵیان دەدا کۆنترۆڵی ناوەندی شارۆچکەکە بکەن، بەڵام دواتر ماڵەکانیان ئاگر تێبەردا و چەندین کەسیان ڕفاند، لە شەقامەکانی کێنسکۆف ٤٣ تەرم دۆزراوونەتەوە و بە دەستڕێژی گولە کورژان.
سەرۆکی شارەوانیی کێنسکۆف، ھێرشەکەی وەک "کۆمەڵکوژی" ناوبردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئۆفیسی یەکگرتووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھایتی، ڕووداوەکانی توندوتیژی لە وڵاتەکە لە چوارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا بوونەتە ھۆی کوژرانی لانیکەم هەزار و ٦٤٢ کەس و برینداربوونی ٧٤٥ کەس.