ڕاستەوخۆ

سەرەڕاى هەڕەشەکانى ترەمپ ڕوسیا بڕێکى زۆر نەوتى بۆ کوبا نارد

reset font size increase font size

ئه‌مڕۆ کەشتییەکی نەوتهەڵگرى ڕوسی، کە 730هەزار بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو، لە بەندەری ماتانزاسی کوبا لەنگەرى گرت، ئەمەش یەکەم بڕى هەناردەکردنى نەوتى ڕوسیایە لە ماوەى سێ مانگى ئەمساڵدا بۆ ئەو وڵاتە.

وڵاتى کوبا لە ئێستادا ڕووبەڕووى قەیرانی سوتەمەنى بووەتەوە ئەوەش بووەتە هۆى پچڕانى کارەبا و کەمى خۆراک و پێداویستى تەندروستى.

کوبا تەنها لە 40%ـى سوتەمەنى ناوخۆ بەرهەم دەهێنێت و بۆ پاراستنی سیستەمی وزە پشت بە هاوردەکردنى سوتەمەنى دەبەستێت.

بە وتەی چاودێران ئەو بڕە سوتەمەنیەى کە ڕوسیا بۆ کوباى ناردووە تەنها دەتوانێت بۆ ماوەى نۆ بۆ 10 ڕۆژ سوتەمەنى پێ بەرهەم بهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.