ڕاستەوخۆ

بە تۆمەتی بەزاندنی سنوری کوبا چوار کەس کوژران

reset font size increase font size

حکومەتی کوبا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەزاندنی سنوری ئاویی وڵاتەکەوە، چوار کەسیان کوشتووە.

حکومەتی کوبا دەڵێت، لەلایەن بەلەمێکەوە، کە ئاڵای ئەمریکای هەڵکردبوو روبەڕوبونەوە دروستبووە و لەنێو بەلەمەکە چوار کەس کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوون.

لە کاردانەوەی رووداوەکە مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێش ئەوەی حکومەتی کوبا هیچ راگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە ئاگاداری رووداوەکە بووین، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، چونکە ناتوانین پشت بە قسەکانی کوبا ببەستین و لە دەرئەنجامەکەی ئاگادارتان دەکەینەوە.

هاوکات ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس لەبارەی ناسنامەی بەلەمەکەوە دەڵێ، پێدەچێت لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا تۆمارکرابێت و هاوڵاتییەکانیش ئەمریکی بن، بەڵام بەڵگەی پێویست نییە ،چونکە داتاکانی ئەو ویلایەتە پارێزراون و ناتوانرێت بزانرێت.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.