كارۆلین لیڤیت گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به زانیاریی فه‌رمانده سه‌ربازییه مه‌یدانییه‌كانیان، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای ئه‌مریكا دژی ئێران، به وردیی و به باشیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دڵنیان له‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته‌یان به ته‌واوه‌تی له‌ناوبردووه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له ئێستادا ئامانجی وڵاته‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و جه‌نگه‌ی هه‌یه، له‌ناوبردنی توانا موشه‌كیی و به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی ئێران و هێزه ده‌ریاییه‌كانیه‌تی.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتیشی، ئه‌و سه‌رده‌مه ڕۆیشت ئه‌مریكا لێبورده بێت به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ی پشتیوانیی و داڵده‌ی تیرۆر ده‌ده‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له یاسا ده‌رچوون و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به ته‌واوه‌تیی له‌ناویانبه‌رێت.