له راگه‌یه‌نراوێكدا په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕۆژی شه‌ممه، به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له گه‌وره فه‌رمانده سه‌ربازیی و ئه‌منیه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رماندانه، قسه له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ئاڵنگارییه ئه‌منیه‌كانی ناوخۆ ده‌كات.
هه‌رچه‌نده له ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر نه‌وت و داهات نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمیی و میدیا عێراقییه‌كان، هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا په‌رله‌مان قسه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه خراپه‌كانی جه‌نگی ناوچه‌كه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی بكرێت و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێنه‌به‌ر.