ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانیی ژنانی کوردستان تیرۆرکردنی یەنار محەمەد شەرمەزار دەکات

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی ژنانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە توندی ئیدانەی تیرۆرکردنی یەنار محەمەد چالاکوانی دیاری مافی مرۆڤی لە عێراق دەکات و بە هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر مافەکانی ژنان و ئازادییە مەدەنییەکان لە عێراق ناویدەبات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، هاوپەیمانییەکە توڕەیی و خەمێکی قوڵی بەرامبەر لە کوشتنی یەنار دەربڕیووە و ڕایگەیاندووە، عێراق و بزووتنەوەی ژنان دەنگێکی چاونەترس و ئازایان لەدەستداوە، کە ژیانی خۆی تەرخانکردووە بۆ بەرگریکردن لە قوربانیانی توندوتیژی جێندەری و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و مافەکانی ژنان.

هەروەها، هۆشداریی دەدەن لەوەی ئەم جۆرە کارانە نوێنەرایەتی هێرشێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی دەکەن بۆ سەر بزووتنەوەی فێمینیستی و بەها دیموکراسیەکان لە عێراقدا.

داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکەن، لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ و بێلایەنانە بکەن بۆ دەستنیشانکردن و دادگاییکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەو تاوانە.

 دەشڵێن، تیرۆرکردنی یەنار لە خەباتکردن بۆ مافەکانی ژنان ڕامانناگرێت، بەڵکو ئیرادەمان بۆ درێژەدان بە خەباتکردن بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و کەرامەت بەهێزتر دەکات، یەنار محەمەدیش وەک ئیلهامبەخش دەمێنێتەوە بۆ هەر ژنێک کە درێژە بە خەباتی ئازادی و مافی مرۆڤ دەدات.

یەنار محەمەد، تەمەن 66 ساڵ، چالاکوانی بواری ژنان و سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژنان بوو لە عێراق، بە داکۆکیکردنی بوێرانەی لە مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی ژنان ناسراوە.

 لە ساڵی 2016 خەڵاتی ڕافتۆی پێبەخشرا "بەهۆی کارە ماندوونەناسەکانی بۆ مافەکانی ژنان لە عێراق لە ژێر بارودۆخێکی زۆر سەختدا".

 سەرەتای ئەم هەفتەیە چەند چەکدارێكی نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی لە بەغدای پایتەخت، تەقەیان لێ کرد و تیرۆریان کرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.