کەتائبی حزبوڵڵای عێراق به مهرجی دهستبهجێ جێهێشتنی عێراق ڕۆژنامهنووسه ئهمریكییهكهی ئازاد كرد كه له چهند ڕۆژی ڕابردودا ڕفاندبووی.
ئەبو مجاهد عەساف، بەرپرسی ئاسایشی کەتائبی حزبوڵڵای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، وەک پێزانین بۆ هەڵوێستە نیشتیمانییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیارماندا بە ئازاد کردنی تۆمەتباری ئەمریکی شیلی کیتلسۆن کە هەر ئێستا وڵات بەجێبهێڵیت.
جەختیشی کردووەتەوە، ئەم دەستپێشخەرییە جارێکیتر لە ڕۆژانی داهاتودا دووبارە نابێتەوە، ئێمە لەدۆخی جەنگێکداین دوژمنی زایۆنی و ئەمریکی دژە ئیسلام هەڵیگیرساندووە و لەم کاتانەشدا زۆرێل لە ڕەچاوکراوەکان دەکەون.
ڕۆژی 31ی ئازاری ئهمساڵ شیلی کیتلسۆن كچه ڕۆژنامهنووسی ئهمریكی لە نزیک هۆتێل فەلەستین لە ناوەڕاستی بەغداد لەلایەن چەند چەکدارێکی جل ڕەشەوە رفێندرا.
شیلی رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆیەو بۆ سایتی ئەلمۆنیتۆرو فۆڕن پۆلیسی و بی بی سی کار دەکات.