ڕاستەوخۆ

له‌ هێرشێکی موشەکیدا لە بەسرە پێنج ئه‌ندامی خێزانێك كوژران

reset font size increase font size

بەهۆی بۆردومانێکی موشەکی بۆ سەر ماڵێک لە باشووری پارێزگای بەسرە، پێنج كه‌س كوژران كه‌ سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون هه‌روه‌ها چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

میدیای عەره‌بی لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانكرده‌وه‌، بەهۆی هێرشێکی موشەکی بۆ سەر کێڵگەیەک لە ناوچەی سەفوان، خێزانێکی پێنج کەسی بوونەته‌ قوربانی.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، تا ئێستا تەرمی سێ کەس لە ئەندامانی ئەو خێزانە لە ژێر داروپەردی ماڵەکەیاندا دەرهێنراونەتە و تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی دوو کەسەکەی دیکەدا.

سەرچاوە ئەمنییەکان جەختیان کردووە، زیانەکان زۆرن و هێشتا ناسنامەی تەواوی قوربانییەکان و هۆکاری وردی بە ئامانجگرتنی ئەو کێڵگەیە ڕانەگەیەنراوە.

ناوچەی سەفوان کە هاوسنوورە لەگەڵ کوه‌یت، یەکێکە لەو شوێنانەی بەهۆی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و ململانێی هێزەکانەوە، چاودێرییەکی وردی ئەمنیی لەسەرە و ئەم ڕووداوەش کاردانەوەی زۆری لە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقدا لێکەوتووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.