ڕاستەوخۆ

موقتەدا سەدر فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ڕەوتی نیشتمانیی شیعی دەرکرد

reset font size increase font size

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعی، فەرمانێکی بەپەلەی دەرکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی سەرجەم هێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕەوتەکەی و ڕایگەیاند کە لەمەودوا ئەو هێزانە دەخرێنە ژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی عێراقەوە.

سەدر ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە لە پێناو بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و پشتیوانیکردنی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دراوە.

بە گوێرەی بڕیارەکە، سەرجەم چەک و بارەگاکانی ئەو هێزانە ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکرێن و چەکدارەکانیش پابەندی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەبن.

ئەم هەنگاوە نوێیەی موقتەدا سەدر، کە دوای گۆڕینی ناوی ڕەوتەکەی بۆ "ڕەوتی نیشتمانیی شیعی" دێت، کاردانەوەی بەربڵاوی لەسەر ئاستی سیاسیی عێراق لێکەوتووەتەوە و وەک وەرچەرخانێک لە ستراتیژیی سیاسی و سەربازیی ئەو ڕەوتە سەیر دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان