كونسوڵی ئێران له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له كاتی دانوستانه‌كاندا، ئه‌مریكا خیانه‌تی لێكردوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-3-2026 فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، لە کۆتا گەڕی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا خیانەتی نێودەوڵەتیان لێکراوە و هەموو هێڵە سورەکان بەزێنراون.
گوتیشی "ئێمە خوازیاری جه‌نگ نین و به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه".
باسی له‌وه‌ش كرد، متمانەیان بە بەرپرسانی واشنتن نیە و بە درێژایی مێژوو ئەمریکا لە دانوستانەکاندا ڕاستگۆ نەبووە.
كوسوڵی ئێران له هه‌ولێر، جەختی لەوەش کردەوە، خوازیاری شەڕ نین بەڵام لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیله‌وه شەڕیان بەسەردا سەپێنراوە.