گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، لە ناحیەی دارەتووی هەولێر ئۆتۆمبێلێکی غاز تهقیوهتهوه و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوه و دوو کەسیش بریندار بوون.
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، پێشنوەڕی ئەمڕۆ کەسێک کە وەستای ئۆتۆمبێلە، بەنیازبووە سیستمی غازی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بگۆڕێت، بەڵام تەقیوەتەوە و گڕی گرتووە، بهو هۆیهشهوه شۆفێرەکەی گیانی لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
گوتیشی، تیمهكانیان دەستبەجێ چوونهته شوێنی ڕووداوەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دەرهێنانی تەرمەکە.