به‌شی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "یونسێف" ده‌ڵێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی جه‌نگی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران، تاوه‌كو ئێستا 296 منداڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كوژراون.
یونسێف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه، له ئێران 200 منداڵ و له لوبنان 91 منداڵ و له ئیسرائیل 4 منداڵ و له كوه‌یتیش یه‌ك منداڵ كوژراون.
ئاژانسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌شڵێت، به شێوه‌یه‌كی گشتی، جه‌نگه‌كه بووه‌ته‌هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر له هه‌زار و 100 منداڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
یونسێف ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به "کارەساتبار بۆ ملیۆنان منداڵ" ناوبردووه و داوای كۆتاییهێنانی به جه‌نگ كردووه.
یونسێف ده‌شڵێت "هیچ پاساوێک دادی کوشتن و کەمئەندامکردنی منداڵان و پەکخستنی ئەو خزمەتگوزارییە سەرەکییانە نادات، کە منداڵان پشتیان پێدەبەستن".