مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ئێن بی سی)ی ئەمریکی، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا دووجار لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕابەری نوێی کۆماری ئیسلامی کۆبووەتەوە و دۆخی تەندروستیی بە «جێگیر» وەسف کرد.
پزیشکیان کە خۆی پیشەکەی پزیشکە، باسی لەوە کرد کە یەکێک لە کۆبوونەوەکانیان نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ئەنجام دراوه و زیاتر لە حەوت سەعاتی خایاندووە، و لەو دیدار و کۆبوونەوانەدا هیچ کێشەیەکی جەستەیی یان تەندروستی لە موجتەبا خامنەییدا نەبینیوە.
ئەم لێدوانەی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە لە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی و هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی بۆ پۆستی ڕابەری کۆماری ئیسلامی لە شەش مانگی ڕابردوودا، ناوبراو بە هیچ شێوەیەک لە بەردەم بۆنە گشتییەکان و ڕای گشتیدا دەرنەکەوتووە و هیچ وێنە یان ڤیدیۆیەکی نوێی ڕاستەوخۆی بڵاونەکراوەتەوە، ئەوەش گومان و پرسیاری جۆراوجۆری لەسەر دۆخی ناوبراو دروستکردبوو.