وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەعات 12ـی ئەمشەو (شەممە، 26ی ئەیلوولی 2026)، ماوەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.
وەزارەتەکە جەختیکردەوە، ئەو دەرچووانەی تاوەکو ئێستا زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە، دەتوانن لەم چەند سەعاتەی ماوەدا تاوەکو سەعات 12ـی شەو لە ڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com)ـەوە فۆڕمەکانیان پڕبکەنەوە و بینێرن.