ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماری هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، ژمارەی هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 61 هەزار حاڵەت، کە بەراورد بە ساڵی 2024 بڕی 10 هەزار زیادی کردووە.
لەسەر ئاستی پارێزگاکان، سلێمانی زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیری تێدا تۆمار کراوە و دوای ئەویش هەولێر، دهۆک و گەرمیان دێن.
هاوکات، پڕۆسەی جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و کۆی گشتیی حاڵەتەکانی جیابوونەوە بۆ ساڵی 2025 گەیشتووەتە 15 هەزار و 826 حاڵەت.
لەم چوارچێوەیەشدا، پارێزگای هەولێر بە تۆمارکردنی حەوت هەزار و 113 حاڵەتی جیابوونەوە لە پلەی یەکەمی پارێزگاکاندایە و زۆرترین ڕێژەی زیادبوونی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە;
بە جۆرێک کە لە هەر چوار هاوسەرگیرییەک لە کوردستان یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت.