بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی لاوانەوە، لە هەڵەبجە کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی سازکرا، کۆنسێرتەکە گروپی چیای هەڵەبجە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، بەڕیوەچوو.
گەنجان و هونەرمەندانی هەڵەبجە و کۆیە، دەربەندیخان، کەلار و خانەقین بەشداریان بە کۆنسێرتەکە کرد.