ڕاستەوخۆ

لە چەمچەماڵ رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە ژمارەیەک هونەرمەندیی نەتەوەیی بەڕێوەچوو

reset font size increase font size

ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ، بە دەستپێشخەریی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتیی یارسان و بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی دەڤەری گەرمیان و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەک هونەرمەندی نەتەوەیی کرا.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا، هەرێم کاکەیی، سەرۆکی کۆمەڵەی یارسان، جەختی لە یەکگرتوویی گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی هونەرمەندانی بەشە جیاوازەکانی کوردستان وەڵامێکە بۆ ئەو سنورە دەستکردانەی کە دوژمنان هیوایان لەسەر هەڵچنیوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، هونەرمەند لوقمان سەلیم ئاماژەی بە ڕۆڵی شۆڕشی ڕۆژاڤا لە وەرچەرخانی مێژوویی و یەکخستنی ڕیزەکانی گەلی کورد کرد. هەروەها، باسی لە پێزانینی سەرکردایەتی ڕۆژاڤا کرد بۆ پشتیوانییەکانی باشوری کوردستان.

لای خۆشییەوە، جومعە کوێخا عەلی، سەرۆکی هۆزی لەک، هونەری وەک بەشێک لە خەبات و بەرخۆدان ناوبرد. هونەرمەند دەلیل میرسازیش سڵاوی هونەرمەندانی ڕۆژاڤای گەیاندە ئامادەبووان و ڕایگەیاند، ڕوحیەتی پشتیوانیی باشور کاریگەرییەکی گەورەی لە ڕۆژئاوای کوردستان دروستکردووە.

ڕێوڕەسمەکە، بە پێشکەشکردنی سرودی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە لایەن هونەرمەند نەسرین بۆتان و پێشکەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بە هونەرمەندان کۆتایی هات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.