ڕاستەوخۆ

دێرینترین تەوری بەردین بە مێژووی نزیکەی 200 هەزار ساڵ لە شارباژێڕ دۆزرایەوە

reset font size increase font size

شوێنەوارناسان لە دەڤەری شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی، تەورێکی دەستیی بەردینیان دۆزیوەتەوە کە بە پێی هەڵسەنگاندنی پسپۆڕان، مێژووەکەی بۆ نێوان ٣٠٠ تا ٢٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

پ.د. دڵشاد زاموا، شوێنەوارناس و مامۆستای زانکۆی سلێمانی، ڕایگەیاندووە ئامرازەکە لە نزیک ڕووباری گوندی «واژە» لە سنووری قەزای چوارتا، بە ڕێکەوت لە کاتی گەشتێکی سروشتیدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاوێژی پسپۆڕانی شوێنەواری و زەویناسی، ئامرازەکە سەر بە کۆتایی سەردەمی بەردینی کۆنی خواروو و سەرەتای سەردەمی بەردینی کۆنی ناوەڕاستە و لە جۆرە بەردێک دروستکراوە کە لە ناوچەکەدا بەردەستە.

شوێنەوارناسان دەڵێن ئەم جۆرە ئامرازانە لەو سەردەمەدا بۆ کارەکانی ژیانی ڕۆژانە، وەک بڕینی گۆشت و شکاندنی ئێسقان و بەکارهێنانی کەرەستە سروشتییەکان، بەکار هاتوون.

بەردە دۆزراوەکە لە مەراسیمێکدا ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی کراوە، بۆ ئەوەی بپارێزرێت و دواتر لە مۆزەخانەی شوێنەواری و شارستانیی زانکۆی سلێمانی نمایش بکرێت.

دۆزینەوەکە جارێکی تر گرنگیی ناوچەکانی کوردستان لە توێژینەوەکانی پەیوەندیدار بە مێژووی مرۆڤ و ژیانی مرۆڤی سەرەتایی دەخاتەڕوو

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.