تەرمی ئەحمەد حوسینی، شاعیری هاوچەرخی کوردی به بهشداری ژمارهیهكی بهرچاو له هاوڵاتیان لە شاری عامودێی ڕۆژاڤای کوردستان بەخاکسپێردرا.
ئەمڕۆ شهممه ئەحمەد حوسەینی، شاعیر و نوسەری کورد دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە 10ـی ئازاری ئەمساڵ لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ماڵئاوایی لەژیانکرد، ئەمڕۆ تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ ڕۆژاڤای کوردستان و بە بەشداری چەندین کەسایەتی سیاسی و جەماوەری ڕۆژاڤای کوردستان، بە گۆرانی ئەی ڕەقیب لەشاری عامودێ بەخاکسپێردا.
له ڕێوڕهسمهكهدا غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند، ئەحمەد حوسەینی نوسەرێکی کوردپەروەر بوو و پێویستە خەون و خەیاڵەکانی بهدی بهێنرێن.
ههروهها دەستەی نوسەرانی ڕۆژاڤای کوردستان ئاماژهی بهوهكرد، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پرسە و سەرەخۆشی بۆ ئەحمەد حوسەینی بەردەوام دەبێت.
ئەحمەد حوسینی، شاعیر و نوسەری کورد لە ساڵی 1955 لە شاری عامودێی ڕۆژاڤای کوردستان لەدایکبووە، خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەبی کوردی گەیاندووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، لە 10ـی ئازاری 2026 لە سوید کۆچی دواییکرد.





