ڕاستەوخۆ

خولیای ئەڵمانییەکان بۆ فێربوونی زمانی کوردی زیاد دەکات

reset font size increase font size

ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی «دۆیچە ڤێلە»ی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، خولیای هاووڵاتییانی ئەڵمانیا بۆ فێربوونی زمانی کوردی ڕووی لە زیادبوون کردووە، کە ئامانج لێی گەیشتنە بە تێگەیشتنی قووڵتر بۆ کۆمەڵگە و کلتوری کوردی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هۆکاری سەرەکیی ئارەزووی ئەڵمانییەکان بۆ فێربوونی زمانی کوردی بۆ پەیوەندییە خێزانییەکان، هاوڕێیەتی و سروشتی کاری کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە، سەرەڕای ئەوەی پرۆسەکە بەهۆی فرەییی دیالێکتەکان و کەمیی سەرچاوە پەروەردەیییەکان ئاستەنگی درووست کردووە.

محەمەد کلش، مامۆستای زمانی کوردی لە ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کردووە، خوێندکارە ئەڵمانییەکان لە ئاستی ڕێزمان و خوێندنەوەدا بەهۆی بەکارهێنانی ئەلفوبێی لاتینی کێشەی کەمیان هەیە، بەڵام ئاستەنگی سەرەکییان کەمیی دەرفەتی ڕاهێنانی ڕۆژانە و کەمیی فەرهەنگ و پەرتووکی فێرکارییە.

یونس بەهرام، سەرۆکی کۆڕبەندی ئەڵمانی-کوردی ئاشکرای کرد، ئێستا زمانی کوردی لە 50 قوتابخانەی شەش ویلایەتی ئەڵمانیادا بۆ 3500 قوتابی دەوترێتەوە، هەروەها هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دامەزراندنی «زانکۆی نێودەوڵەتیی کوردی» لە شاری درێسدن بە مەبەستی گەشەپێدانی ئەکادیمیای کلتوریی زمانی کوردی لە وڵاتەکەدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.