ڕاستەوخۆ

گۆرانییە نوێیەکەی داریوش لەبارەی "وەهمی پیلانگێڕی" بۆچوونی جیاوازی لەناو ناوەندە هونەری و سیاسییەکاندا لێکەوتەوە

reset font size increase font size

بڵاوبوونەوەی گۆرانییە نوێیەکەی داریوش ئیقبالی، گۆرانیبێژی ناسراوی ئێران، بە ناوی "وەهمی پیلانگێڕی" کە تێیدا ڕەخنە لە کولتووری سیاسی و بەرپرسیارێتیی بەکۆمەڵ لە دۆخی وڵات دەگرێت، شەپۆلێکی بەرفراوانی مشتومڕ و کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناوەندە میدیاییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا.

لە کاتێکدا بەشێک لە چاودێران و ڕەخنەگران پێیان وایە جەختکردنەوە لەسەر هەڵە و کەموکوڕییەکانی کۆمەڵگا لەم دۆخە سەرکوتکارییەدا، ڕۆڵی دەسەڵات لە قەیرانەکاندا کاڵ دەکاتەوە و دەتوانرێت وەک جۆرێک لە "لۆمەکردنی قوربانی" سەیر بکرێت.

 بەڵام لایەنگرانی گۆرانییەکە بەرگریی لەوە دەکەن و جەخت لەوە دەکەنەوە کە مەبەستی سەرەکی، هۆشیارکردنەوە و ڕەخنەگرتنە لەو نەخشە فیکری و کولتوورییانەی کە یارمەتی بەرهەمهێنانی ستەمکاری دەدەن.

ئەم بەرهەمە نوێیە جارێکی تر مێژووی کاری هونەریی داریوشی هێنایە ئاراوە؛ ئەو هونەرمەندەی کە لە دەیەکانی ڕابردوودا بە گۆرانییەکانی وەک "شەترەنج"، "دیوار" و "نان و پەنیر و سەوزەوات" هەمیشە تەوەری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە مۆسیقای پۆپی ئێرانی دەربڕیوە.

 ئێستاش بەم کارە نوێیەی توانیویەتی بچێتە ناو یەکێک لە هەستیارترین ململانێ فیکرییەکانی نێوان ڕەخنەگرتنی دەسەڵات و ڕەخنەگرتنی کۆمەڵگاوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.