ڕاستەوخۆ

فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی لە سلێمانی کۆتایی هات

reset font size increase font size

فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی کە کۆتایهات و تێیدا خەڵات پێشکەشى باشترین فیلم و ئەکتەرەکان کرا و ژنە ئەکتەری کورد ڕێزە محەمەد خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بۆ کورتە فیلمی “تەرزی” بەدەستهێنا.

لە فێستیڤاڵەکەدا 29 کورتە فیلمی هەر چوار بەشى کوردستان نمایشکرا و فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو ئەمڕۆش 12 خەڵات بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.

کاوان عەزیز وتەبێژی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی سلێمانى گوتى: فێستیڤاڵەکەمان دوای سێ ڕۆژ بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و ناوەڕۆکى بەشێک لە فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکە بریتبوو لە کوردایەتی.

دەشڵێت: لەم فێستیڤاڵەدا دەرهێنەری بەناوبانگی ژن و گەنجان هەبوون و نزیکەی 200 فیلمیش پێشکەشمان کرا، بەڵام 29 فیلم هەڵبژێردران بۆ ئەوەی لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش بکرێن.

ڕێزە محەمەد، کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێبەخشرا، ڕایگەیاند: لە فیلمی بەرگدوور ڕۆڵم بینی و خەڵاتى باشترین ئەکتەرم بەدەستهێنا، ئەم فێستیڤاڵانە گرنگن، بەتایبەت بۆ ژنان، هەروەها وەرگرتنی ئەم خەڵاتە هاندەرێکی باش دەبێت بۆ من بە مەبەستى بەردەوامبوون لە کارە هونەرییەکانم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.