لە خوێندنگەیەکی ناوەندی لە شاری مەڕەشی باکووری کوردستان، هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا و بەهۆیەوە مامۆستایەک و سێ خوێندکار گیانیانلەدەستدا.
ڕووداوەکە لە خوێندنگەی ناوەندیی (ئایسەر چاڵک) لە مەڕەشی باکووری کوردستان ڕوویدا. پارێزگاری شارەکەش ئاشکرای کرد، هێرشبەرەکە خۆی خوێندکاری پۆلی هەشتەمی هەمان خوێندنگەیە. گومان دەکرێت هێرشبەرەکەی دەمانچەی باوکی بەکارهێنابێت کە پۆلیسە.
ئەم هێرشە تەنها ڕۆژێک دوای هێرشێکی هاوشێوە دێت لە خوێندنگەیەک لە شاری ڕحای باکووری کوردستان. بەهۆی زیادبوونی ئەم توندوتیژیانە، بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی زۆربەی سەندیکاکانی پەروەردە و فێرکردن مانگرتن و بایکۆتی دەوام ڕابگەیەنن.