ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی: پێویسته‌ کاندیدی سەرۆککۆمار كۆده‌نگی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت

reset font size increase font size

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو بژاردە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پێشنیاز دەکات و دەڵێت ، "دەبێت کاندیدی سەرۆککۆمار کاندیدی یەکگرتووی کورد بێت".


مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی "زە ناشناڵ"ـی ئیماراتی میکانیزمێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق پێشنیاز دەکات کە پشکی کوردە و دەڵێت، "هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە ڕێگەی دوو بژاردەوە دەبێت: یان دەنگدانی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی بەربژێرێک، یاخود ئەنجامدانی دەنگدانێکی بەرایی لەنێوان ئەندامە کوردەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق".
مەسرور بارزانی بە گرنگی دەزانێت بەربژێری سەرۆککۆمار کۆدەنگی لایەنە کوردییەکانی لەسەر بێت و پێشنیاز دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکە پرسەکە بخرێتە بەردەم پەرلەمانتارە کوردەکان بۆ ئەوەی کاندیدێکی یەکگرتوو هەڵبژێرن.
پۆستی سەرۆککۆمار بە گوێرەی نەریتی سیاسی پەیڕەوکراو لە عێراق پشکی کوردە.


یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستەکە بەبەرکەوتەی خۆی دەزانێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ سێ خوله‌ پارتی كاندیدی بۆ وەرگرتنی كاندید پۆستەكه‌ هه‌یه‌.

له‌ ئێستادا یەکێتی نزار ئامێدی و پارتی فوئاد حسێنی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کاندیدکردووە، هەریەکەیان سوورن لەسەر نه‌كشانه‌وه‌ی کاندیدەکەیان و سەرەڕای کۆبوونەوەی هاوبەش و هەوڵی نێوەندگیری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.