مەڕاڵ دانش بەشتاش، پەرلەمانتارێکی دەم پارتی ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی بە مانای خۆبەدەستەوەدان نییە، بەڵکو خەباتە لەپێناو دیموکراسیدا.
بێشتاش سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە کۆبوونەوەی جوماوەری حزبەکەیدا گوتی، نەخشەڕێگەی بنەڕەتیی پرۆسەی ئاشتی، بریتییە لە کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و دەستپێکی خەباتی دیموکراسییە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
گوتیشی، لە چوارچێوەی دەستووردا، پێویستە زیندانییان ئازاد بكرێن و ئەوانەی لە دوورخرانەوتەوە بگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی بکەن.