مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤزیۆنییداهەڵسەنگاندنی بۆ پێشنیازەیاسای پەسەندکراوی پەرلەمانی تورکیا بە ناوی "یاسای داهێنانی نیشتمانی و بەهێزکردنی تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی" کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای هەبوونی ڕەخنە و کەمکووری، بەڵام ئەمە هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆچوونە ناو قۆناغێکی نوێوە.
قەرەسوو ئاماژەی بەوە دا کە ئەم یاسایە کێشەی کورد چارەسەر ناکات، بەڵکو وەک سەرەتایەک بۆ پرۆسەیەکی سیاسی دانراوە، و وەک چۆن عەبدوڵڵا ئۆجالان گوتوویەتی: "هەزار کیلۆمەتر بە یەک هەنگاو دەست پێ دەکات."
ناوبراو ڕەخنەی لەوە گرت کە لە ناو یاساکەدا ناوی پرسی کورد نەهێنراوە و دەبێت زمانی فەرمی و زاراوەکانی وەک "تیرۆریست" بگۆڕدرێن، چونکە بە گوتەی ئەو "بێ گۆڕینی زمان ئاشتی بەدی نایەت."
لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەختی لەوە کردەوە که بەبێ بەشداری، ڕۆڵگێڕان و سەرکردایەتیکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان، جێبەجێکردنی بڕگەکانی ناو یاساکە مەحاڵە،.
چونکە ئەم پرسە پەیوەندی بە کۆمەڵگەیەک و هەزاران گەریلا و کادرەوە هەیە کە تەنیا بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی ئۆجەلان دەتوانێت دۆخەکە بەڕێوە ببات.