ڕاستەوخۆ

سەلجوق مزراکڵی دوای ئازادکردنی: دەبوو دەمیرتاش لەم بەردەرگایە لەگەڵمدا بوایە

reset font size increase font size

سەلجوق مزراکڵی، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی گەورەی ئامەد، ئەمڕۆ دوای نزیکەی حەوت ساڵ لە زیندانیکردن لە زیندانی ئێدیرنەوە ئازاد کرا و لەلایەن هاوسەرەکەی و جەماوەرێکی زۆرەوە پێشوازیی لێ کرا. لە کاتی ئازادبوونیدا لەبەردەم زیندان، پۆستەر و دروشم بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش بەرز کرانەوە، و مزراکڵی پەیامەکەی دەمیرتاشی بەم شێوەیە گەیاند:

"بە هەموو شێوەیەک دیموکراسی، بە هەموو شێوەیەک ئاشتی و چارەسەر..."

بەگوێرەی زانیارییەکان، مزراکڵی دوای ئازادبوونی سەردانی گۆری سڕی سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی و سیاستمەدار دەکات و دوابەدوای ئەم سەردانەش لە نەخۆشخانە چاوی بە ئیسماعیل بێشکچی نوسەر و کۆمەڵناس بکەوێت لە ئیستەنبوڵ.

بڕیارە دوای ئەنجامدانی دیدارەکان مزراكڵی بەرەو ئامەد بەڕێبکەوێت و چاوەڕواندەکرێت بەشێوەیەکی جەماوەری لە ئامەدی باکوری کوردستانەوە پێشوازی لێبکرێت.

سەلجوق مزراکڵی لە ساڵی 1963 لە شاری سیڤەرەکی باکوری کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵی 2019ەشدا وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا بەڵام دوای تێپەڕینی پێنج مانگ بەسەر هەڵبژرادنیدا قەیوم لە شوێنی دیاریکراو و ناوبراو هەر لەهەمان ساڵدا بەتۆمەتی ئەندامێتی ڕێکخراو دەستگیرکرا.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.