ڕاستەوخۆ

سەلجوق مزراکڵی، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد ئازادکرا

reset font size increase font size

سەلجوق مزراکڵی، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، ئەمڕۆ لە زیندانی ئێدیرنەوە ئازاد کرا. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٩دا پاش تێپەڕینی پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنیدا وەکو شارەزای شارەوانییەکە دوورخرایەوە و قەیومی لە شوێن دانرا، پاشان لە هەمان ساڵدا بە تۆمەتی "ئەندامێتیی ڕێکخراو" دەستگیر کرابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، مزراکڵی دوای ئازادبوونی سەردانی گۆڕی سەری سوورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی و سیاسەتمەدار دەکات، و پاشان لە نەخۆشخانەیەکی ئەستەنبوڵ چاوی بە ئیسماعیل بێشکچی، نوسەر و کۆمەڵناس دەکەوێت.

 بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەم دیدارە، بەرەو ئامەد بەڕێبکەوێت و لەوێش بە شێوەیەکی جەماوەری پێشوازیی لێ بکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.