ڕاستەوخۆ

پەروین بۆڵدان: عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆمیسیۆنی چەکدانان و بە سیاسیکردندا بەشدار دەبێت

reset font size increase font size

هەر یەک لە پەروین بۆڵدان و فایق ئۆزگور ئێرۆڵ ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵیی دەم پارتی لەگەڵ وەیسی ئاکتاش، ئەندامی سکرتاریەتی ئیمڕاڵیی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ راگەیاندکاران لە ئەستەنبوڵ، گفتوگۆیان قۆناغی ئێستای پرۆسەی ئاشتی و دەرکردنی یاسای چوارچێوە کرد.

پەروین بۆڵدان ڕایگەیاند، لە 24ی ئابدا کۆمیسیۆنی باڵا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و دواتر پرۆسەی درووستکردنی کۆمیسیۆنەکان دەست پێدەکات.

ئەندامەکەی شاندی ئیمڕاڵی ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لەوانە کۆمیسیۆنی چەکداماڵین و بەسیاسیکردن، کە دەبێت و عەبدوڵڵا ئۆجەلان تێیدا ئامادەیی دەبێت و سەرپەرشتیی ڕێکخستنی هاتنەوە دەکات. هەروەها ئاشکرای کرد، پێشنیازی پێکهێنانی کۆمیسیۆنی ژنانیان ئاراستەی ئەردۆغان کردووە.

فایق ئۆزگور ئێرۆڵ ڕایگەیاند، بە گوێرەی یاسای چوارچێوە، ئەگەری ئازادبوونی نزیکەی 4 هەزار زیندانیی سیاسی هەیە و زیاتر لە 75 هەزار دۆسیەی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا دەبێت.

بە گوێرەی گوتەکانی پەروین بۆڵدان، دوای کۆنگرەی 6ی ئەیلوول، ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی پارتێکی نوێ دەکرێت، کە تێیدا پەیڕەو، بەرنامە و کادیران بە ڕێنمایی ئۆجالان دەگۆڕدرێن و کۆنگرەی سەرەکی پێش نەورۆز بەڕێوە دەچێت.

وەیسی ئاکتاش ئاماژەی بەوە کرد، بە پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە لە 10ی ئابدا، کێشەی کورد هەنگاوی ناوە بەرەو قۆناغی دانوستان و دان بە ستاتۆی ئۆجالاندا نراوە.

بە گوێرەی گوتەی ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی، لە ماوەی داهاتوودا سیستمی میوانداری لە ئیمڕاڵیی بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئەکادیمیستەکان دەست پێدەکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.